کەشناسی هۆشداری دەدات و دەڵێت ماسک بەکاربهێنن


وێستگەنیوز_

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی دووشەممە شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ باشووری کوردستان دەگرێتەوە و خێرایی با زیاد دەبێت، داواش لە هاوڵاتیان دەکرێت بۆ خۆپاراستن لە خۆڵبارین ماسک بەکاربهێنن.

بەشی پێشبینی کەشناسی هۆشداری دەدات و دەڵێت، "لە ئەنجامی کاریگەری  دروستبوونى ناسەقامگیریەک لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى رۆژئاواى عێراق بە تایبەتى، پێشبینی دەکرێت شەپۆڵێکی تۆز و خۆڵ زۆربەی ناوچەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بگرێتەوە کاریگەرى ئەم خۆڵ بارینە لە سبەى دووشەممە چڕ دەبێتەوە لەسەر ناوچەکەمان.

ئاماژە بەوەش دەکات، ئاستى خۆڵبارین لەناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى تر جیاواز دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ خێراى با زیاد دەکات، لە کاتى زیاد بوونى خێراى با پێشبینى دەکرێت ئاستى خۆڵ بارین گۆڕانکارى بەسەر بێت لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى تر واتە هەندێ ناوچە تۆزوخۆڵى زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەیەکى تر.

دەشڵێت، لە سنوورى پارێزگاى دهۆک ئاستى خۆڵبارینى کەمتر دەبێت بە بەراورد بە ناوچەکانى تر.

سەبارەت بە وادەی کۆتایی هاتنی دەڵێت، "رۆژى سێ شەممە کاریگەرى خۆڵ بارین بە ئاستى کەمتر لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت رۆژى چوارشەممە کاریگەرى ئەم خۆڵ بارینە لەسەر ناوچەکەمان کۆتاى دێت".


PM:02:01:22/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو