یەکەم تووشبووی سوورێژەی مەیموون لە خۆرهەڵاتی ناوەراست تۆمارکرا


وێستگەنیوز_

یەکەم تووشبووی سوورێژەی مەیموون لە ئیسرائیل تۆمار کرا کە لە دەرەوەی ئەو وڵاتە گەراوەتەوە و بەرپرسانی وڵاتەکەش داوا لە هەر کەسێک دەکەن کە تای لێبێت، سەردانی ناوەندە تەندروستییەکان بکات بۆ ئەنجامدانی پشکنین.
 
دوێنێ شەممە، 21ـی ئایاری 2022، لە چەند میدیایەکی جیهانی بڵاوکرایەوە کە پیاوێک لە تەلئەبیب-ی پایتەختی ئیسرائیل بەهۆی نەخۆشی سوورێژەی مەیموونەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، کە  لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە.

هاوکات وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل هەواڵەکەی پشتراستکردەوە و داواش دەکات هەر کەسێک کە تای لێبێت یان سوورێژەی لەسەر جەستەی دەرکەوتبن، سەردانی نەخۆشخانە بکات بۆ ئەوەی پشکنین بۆ ڤایرۆسی سوورێژەی مەیموون بکات. 
  
بەگوێرەی تەندروستیی جیهانی، جگە لەو تووشبووەی ئیسرائیل، تاوەکو ئێستا 80 کەس لە 12 وڵاتی رۆژئاوا تووشی نەخۆشییەکە بوون و 50 کەسی دیکەش لەژێر پشکنین دان بۆ ئەوەی تووشبوونیان پشتڕاستبکەنەوە.


PM:12:17:22/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت