وەزیری پێشمەرگە: داوا لە نێچیرڤان بارزانی دەکەم هاوکارمان بێت لە دروستکردنی هێزێکی یەکگرتوو و سەربەخۆ


وێستگەنیوز_

شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا لە رێوڕەسمی دەرچوونی خولی 6ی ئەفسەران و خولی 16ی پێشمەرگە لە کۆلێژی سەربازیی 3ی قەڵاچوالان رایگەیاند، " داوا لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەم لە دروستکردنی هێزێکی یەکگرتوو و سەربەخۆ هاوکارمان بێت."
 
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە دەڵێت، مەترسی جددی لەسەر هەرێمی کوردستان و قەوارەکەی هەیە، هەر بۆیە هەنگاوی گەورەمان ناوە لە چاکسازی پێشمەرگەدا. 
 
ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو هەوڵێکمان بۆ چاکسازی داوە و ئابوونەی حزبی و کاری حزبایەتیمان قەدەغەکردووە، هەروەها داوا لە نێچیرڤان بارزانی،  کرد هاوکاریان بێت لە دروستکردنی هێزێکی یەکگرتوو و سەربەخۆدا.


AM:11:25:22/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو