نرخی نەوت بە جێگیری ماوەتەوە
وێستگەنیوز_
لە دواین مامەڵەیدا، نرخی نەوتی برێنت بۆ بەرمیلێک بە 112 دۆلار و 55 سەنت فرۆشرا. هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساس بە 113 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمرۆ یەکشەممە 22ی ئایاری 2022، نرخی نەوتی برێنت بۆ هەر بەرمیلێک بە 112 دۆلار و 55 سەنت مایەوە و هیچ گۆاران لە نرخەکەیدا رووینەداوە.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە 113 دۆلار و 70 سەنتە.
هەرچی نرخی زێڕە، نرخی هەر ئۆنسەیەک لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەڕێژەی 0.18٪ بەرزبووەوە و بە 1845 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. بەگشتی لە ماوەی هەفتەی رابردوودا نرخی زێڕ بەڕێژەی 1.9٪ بەرزبووەتەوە.
AM:09:26:22/05/2022
ئهم بابهته 1824
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت