یەکێک لە داواکارییەکانی نێچیرڤان بارزانی لە ئەنجومەنی ئاسایش پەسەندکرا
وێستگەنیوز_
سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوو داواکاری ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە و داوای هاوكاری نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و دیاریكردنی نوێنەرێك بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كردووە.
پێگەی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای نێچیرڤان بارزانی پەسەند کرد کە نوێنەرێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دانوستاندن لە نێوان هەولێر و بەغدا ڕێکبخات.
بەپێی زانیارییەكان، لە داواکاری یەكەمدا نێچیرڤان بارزانی داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردووە، بە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە ڕێکخستن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
هەر بەپێی زانیارییەكان، یەکێکی دیکە لە داواکارییەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکردنی نوێنەرێکی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ ڕێکخستنی دانوستان لەنێوان هەولێر و بەغدا، بۆ ئەوەی چارەسەرێکی ڕیشەیی لەسەر ئەو پرس و کێشانە بکرێت، کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا بوونیان هەیە.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پڕۆژەبڕیارێک بۆ نوێکردنەوەی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند بکات و ئەو پرسەش لە كۆبوونەوەیەكی تایبەت تاوتووێ بكات.
AM:09:45:21/05/2022
ئهم بابهته 6424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت