ئەردۆغان: تورکیا دژی بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندایە
وێستگەنیوز_
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دووبارە دژایەتی خۆی بۆ بە ئەندامبوونی سوید و فینلاندا لە ناتۆ دووپاتكردهوه و دەڵێت، ئەو دوو وڵاتە پشتیوانی و میوانداری چەکدارانی پەکەکە و یەپەگە دەکەن.
لەبارەی بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە هاوپەیمانێتی ناتۆ، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی کردەوە لەوەی، "ئەو دوو وڵاتە پشتیوانی و میوانداری پەكەكە و یەپەگە دەکەن. ئەمانە ئەو وڵاتانەن كە هاندەری سەرچاوە تیرۆریستییەكانن لە تورکیا، پاڵپشتی دارایی جددییان پێشکەش دەکەن و بە پێدانی چەک پشتگیرییان دەکەن."
ئەمە پاش ئەوە دێت، سهرۆک وهزیرانی سوید و سهرۆک کۆماری فینلهندا دوای ئهوهی به شێوهیهکی فهرمی داوای ئهندامبوونیان له ناتۆ کرد، سهردانی ئهمریکایان کرد. هەردوو سەرۆک لەلایەن سەرۆکی ئهمهریكا و ئەندامانی کۆنگرێسەوە پێشوازییان لێکرا و گفتوگۆیان سەبارەت بەو پرسە کرد.
میدیا جیهانییەکان ئاشکرایان کردووە، جۆ بایدن، پشتگیری تەواوی خۆی بۆ ئەندامبوونیان دەربڕی. سەرۆک وەزیرانی سویدیش دەڵیت، "ئەمڕۆ بەها هاوبەشەکانیان لە دیموکراسی و ئازادی لە تاقیکردنەوەیەکی جددیدایە.
PM:10:31:20/05/2022
ئهم بابهته 1540
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت