پێکهاتەی نوێی حکومەتی فەرەنسا راگەیەندرا
وێستگەنیوز_
كۆشكی ئه‌لیزێ رایگەیاند، دوای كۆتایی هاتن به دیاریكردنی تیمی حكومه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێوه، پێكهاته‌ی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته دەستنیشانکرا.
ئەمرۆ هەینی، كۆشكی ئه‌لیزێ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئه‌لیزابیس بۆرنی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران له شوێنی جان كاستیكس دیاریكرد، پاش كۆتایی هێنان به ده‌ستنیشانكردنی تیمه‌كه‌ی، پێكهاته‌ی حكومه‌تی فه‌ره‌نسای راگه‌یاند.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، كاترین كۆلۆنا، وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه و سیباستیان لیكۆرنۆ، وه‌ك وه‌زیری به‌رگری ده‌ستنیشان كران.
دوای ئه‌وه‌ی جان كاستێكس سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی فه‌ره‌نسا ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، ماكرۆن، ئه‌لیزابیس بۆرنی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته دیاریكرد، دوای 4 رۆژ بۆرن تیمی حكومه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ناوی وەزیرانی حکومەتی نوێی فەرەنسا:
برۆنۆ لیمایەر، بۆ پۆستی وەزیری دارایی
کاترین کۆلۆننا، بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە
جێرالد دارمانین، بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ
ئیریک دوپۆند مۆرێتی، بۆ پۆستی وەزیری داد
بریژیت بۆورگوی گنۆن، بۆ پۆستی وەزیری تەندروستی
پاپ ندییە، بۆ پۆستی وەزیری پەروەردە
سباستیان لیکۆرنو، بۆ پۆستی وەزیری بەرگریی
ریما عەبدولمەلەک، بۆ پۆستی وەزیری رۆشنبیری
فرانک ریستێر، بۆ پۆستی وەزیری بازرگانی
ئامێلی دی مۆنتچالین، بۆ پۆستی وەزیری ژینگە
ئۆلیڤەر دەسئۆپت، بۆ پۆستی وەزیری کار
ئاگنی پاننیێر، بۆ پۆستی وەزیری وزە
ئۆلیڤەر ڤێران، بۆ پۆستی وەزیری پەیوەندییەکان لەگەڵ پەرلەمان
کلیمێنت بیێونی، بۆ پۆستی وەزیری ئەوروپا
ستانئیسلاس گوێرینی، بۆ پۆستی ریفۆرم بۆ کاروباری خزمەتگوزاری گشتیی
مارک فێس نییاو، بۆ پۆستی وەزیری کشتوکاڵ
سیلڤی ریتالیاو، بۆ پۆستی وەزیری خوێندنی باڵا
ئۆلیڤیا گریگۆری، بۆ پۆستی گوتەبێژی حکومەت
گابریێل ئاتال، بۆ پۆستی وەزیری وەزیری ژمێریاریی گشتیی
دامیێن ئاباد، بۆ پۆستی وەزیری نڤیشکان و کاروباری کۆمەڵایەتیی
یێڵ براون پیڤیت، بۆ پۆستی وەزیری ناوچە ئاوییەکان
چارلۆت کاوبێل، بۆ پۆستی وەزیری کاروباری منداڵان
ئیسابێل رۆم، بۆ پۆستی وەزیری یەکسانی جێندەریی
PM:09:58:20/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت