کۆیە... منداڵێکی پێنج ساڵان کەوتە ژێر تراکتۆری براکەیەوە و گیانی لەدەست دا
وێستگەنیوز_
ئێوارەی ئەمڕۆ لەناحیەی ئاشتی سەربەقەزای کۆیە شۆفێرێک دەیەوێت تراکتۆر لێبخورێت ، لەوکاتە ئاگادار نابێت برا پێنج ساڵانەکەی بەناوی ئەنەس دانا عبدالله لەنزیک تراکتۆرەکەیە و لەکاتی جوڵەپێکردنی براکەی دەشێلێت و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
هاوکار علی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە بە وێستگەنیوزی ڕاگەیاند، تەرمی منداڵەکە هێنرایە پزیشکی دادوەری کۆیە و دوای گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان تەرمەکە بەکەس و کارەکەی درایەوە بەمەبەستی بەخاکسپاردنی.
ئاماژەی بەوەش کرد، براکەی دەستگیرنەکراوە بەو پێیەی هیچ داوایەکی یاسایی لەسەر تۆمار نەکراوە.
PM:09:01:20/05/2022
ئهم بابهته 1580
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت