شۆفێران دەتوانن بە قیستی مانگانە سزای سەر ئۆتۆمبێلەکانیان بدەنەوە


وێستگەنیوز_

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، ئەو شۆفێرانەی کە ئۆتۆمبێلەکانیان زیاتر لە 250 ھەزار دینار سزای دارایی لەسەرە، دەتوانن بە قیست پارەکەی بدەن.

ئەمرۆ هەینی 20ی ئایار، عەمید ئەسعەد مەلا کەریم، وتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێم ڕایگەیاند، شۆفێران دەتوانن بە قیستی مانگانە سزای ئۆتۆمبێلەکانیان بدەنەوە بە مەرجێک سزاکە لە 250 ھەزار دینار کەمتر نەبێت.

وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، ئەو شۆفێرەی دەیەوێت قیستەکە بدات دەبێت ئۆتۆمبێلەکەی بە ناوی خۆیەوە بێت یان بریکارنامەی بۆ کرابێت، ھەروەھا بەڵێننامەیەک لە بەشی یاسایی ھاتووچۆی شارەکەی پڕبکاتەوە و لە ماوەی ساڵێکدا سەرجەم سزاکانی بداتەوە.

ڕاشیگەیاند، دانەوەی قیستەکان مانگانە دەبێت و خاوەنی ساڵانە "سەنەوی" ئازادە لەوەی بۆ ھەر مانگێک بڕی چەند پارە بدات، بەڵام ساڵانەی بەناو ناکرێت تا قیستەکە تەواو نەبێت.


PM:08:24:20/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو