بازرگانی عیراق: نزیکەی ملیۆنێک تەن گەنم بەبازاڕکراوە
فۆتۆ: گێتی
وێستگهنیوزـ
وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، بڕی گەنمی بەبازاڕکراوی جوتیاران بۆ وەرزی ئەمساڵ گەیشتووەتە نزیکەی ملیۆنێک تهن، کە زۆرترین بڕە گەنم لە پارێزگای واست هاوردەکراوە.
محەمەد حەنون، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی دانەوێڵە رایگەیاند، کۆی بەبازاڕکردن لەمساڵدا گەیشتووەتە 924 هەزار و 656 تهن.
جەختیشی کردەوە، وەرزی بەبازاڕکردن لەمساڵدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و چەندین ئاسانکاری بۆ جوتیاران و باخەوانان کراوە تا بەرهەمی گەنمەکانیان بێ کێشە بەبازاڕ بکەن.
حهنون راشیگهیاند، بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە زیادکردنی نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران بۆ 850 هەزار دینار بۆ هەر تهنێک، کاریگەری لەسەر زیادکردنی ئاستی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران هەبووە.
وتیشی: "ئەو هەوڵە رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر سەرکەوتنی وەرزی بەبازاڕکردنی ئەمساڵ دەبێت".
PM:03:29:20/05/2022
ئهم بابهته 1540
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت