دادگای فیدراڵی عیراق لەسەر دۆسیەیەکی تری هەرێم دانیشتن دەکات

‌دادگای فیدراڵی عیراق

وێستگه‌نیوزـ

دادگای فیدڕاڵی عیراق كه‌ باڵاترین دادگایه‌ له‌ وڵاتدا رۆژی دووشه‌ممه‌ 23ی ئایاری دانیشتنێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ دۆسیه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ساز ده‌كات.


لەسەر ساکاڵای سروه‌ عه‌بدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه‌ تایبەته‌ بە خوێندنی پاراڵێڵ لە کوردستان، رۆژی دوو شەممە 23ی ئایاری 2022، دادگای فیدراڵی عیراقی یەکەم دانیشتنی خۆی ئەنجام دەدات لەسەر دۆسیەکە.

به‌پێی سكاڵاكه‌، فراکسیۆنی نەوەی نوێ داوای هەڵوەشاندنەوەی وەرگرتنی پارەی کردوە لە لایەن زانکۆکانی هەرێمەوە، بەو پێیەی لە دەستووردا هاتووە کە خوێندن لە تەواوی ناوەندە حکومییەکانی خوێندن لە عیراق دەبێت بێ بەرامبەر بێت.

پێشتر دادگای فیدراڵی عیراقی له‌ 15ی شوباتی ئه‌مساڵ، دادگای فیدراڵی عیراق لە كۆبونەوەیەكی خۆیدا، رەتیكردەوە یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان دەستووری بێت و یاساكەی بە سەرپێچیكردنی دەستووری عیراق ناوبرد.




PM:01:19:20/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت