ده‌سته‌ی كه‌شناسی عیراق: هەفتەی داهاتوو چەند رۆژێک خۆڵبارین دەبێت

‌خۆڵبارینەکانی عیراق.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌نیوزـ

ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عیراق خشته‌ی زریان و خۆڵبارینی رۆژانی هه‌فته‌ی رابردووی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا چه‌ند رۆژێك خۆڵبارین به‌رده‌وام ده‌بێت.


ئەمڕۆ هەینی 20ی ئایاری 2022، دەستەی گشتی بەدواداچوونی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سەرتاسەری عیراق راگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە خۆڵبارین لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور و باکوور دەست بە بەرزبوونەوە دەکات، هەروەها لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی داهاتوودا زریانی خۆڵبارین روودەدات.

دەسەڵاتەکە لە کۆمەڵێک خشتەی وێناکاریدا رایگەیاندووە، کە "کەش و هەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور و باکوور روون دەبێتەوە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز لە رۆژدا، و پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن".

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ شه‌ممه‌ 21ی ئایار و یه‌كشه‌ممه‌ 22ی ئایار، خۆڵبارین روو ده‌دات، هاوکات رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی داهاتووش زریانی خۆڵبارین لە ناوچە جیاجیاکانی عیراق روو ده‌دات.


AM:11:48:20/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 17228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو