بهپێی نووسراوێك، وهزارهتی نهوتی عیراق گرتنه دهستی دۆسێی نهوتی ههرێمی راگهیاندووه
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگهنیوزـ
وهزارهتی نهوتی عیراق له بارهی فرۆشتنی نهوتی ههرێمی كوردستان و گرتنه دهستی ئهو دۆسیهیه بڕیارێكی دهركردووه.
بەپێی نوسراوێك كە واژۆی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراقی لەسەرە و لە 8ی ئەم مانگە دەرچووە و لەلایەن ئاژانسی رۆیتەرزەوە بڵاوكرایەوە، وەزارەتی نەوتی عیراق بە فەرمی گرتنەدەستی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستانی راگەیاندووە.
وەزارەتی نەوتی عیراق لە نوسراوەكەدا ئاماژە بە بریارەكەی دادگای فیدڕاڵ دەكات بۆ وەرگرتنی دۆسێی فرۆشتنی نەوتی هەرێم، بۆیە بەپێویستی دەزانێت، لە رێی ئەو بڕیارەوە، بەرپرسیارێتی بەڕێوەبردنی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەئەستۆبگرێت.
وەزارەتی نەوتی عیراق پێیوایە، ئەم بڕیارەی لەدوای گەیشتنە بە بنبەست لەبارەی دۆسێی نەوتی هەرێمهوه بووه، لەو بارەوە، راوێژكاری یەكێك لەو كۆمپانیا بیانیا نەوتیانهی كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە: "پێدەچێت كۆمپانیاكانی نەوت لەمەودوا راستەوخۆ لەگەڵ حكومەتی عیراق مامەڵە بكەن، نەك حكومەتی هەرێم".
لە 15ی شوباتی رابردوو، دادگای فیدراڵی عیراق لە كۆبونەوەیەكی خۆیدا، رەتیكردەوە یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان دەستووری بێت و یاساكەی بە سەرپێچیكردنی دەستووری عیراق ناوبرد.
AM:09:48:20/05/2022
ئهم بابهته 3448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت