نوێترین زانیاری له‌سه‌ر ته‌ندروستی د. ره‌هێڵ فه‌ره‌یدوون
وەزیری تەندروستی و بریکاری وەزیری تەندروستی
وێستگه‌نیوزـ
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نه‌خۆشخانه، د. ره‌هێڵ فه‌ره‌یدوون، بریكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه و ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌موو هاوكاری و چاره‌سه‌رێك خسته‌ڕوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ی ئایاری 2022، رووداوێكی هاتوچۆ له جۆری پێكدادان لەسه‌ر رێگەی سماقوڵی لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا لاندکرۆزەر و تیۆتا کامری روویداوه.
باسی له‌وه‌شكردووه: به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه کەسێک گیانی لە دەستدا و پێنج کەسی تریش بریندار بوون، كه یەکێک لە بریندارەکان د. ره‌هێڵ فه‌ره‌یدوون بریکاری وەزیری تەندروستی هه‌رێمه.
لای خۆیه‌وه، د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: لە سەردانێکدا بۆ نەخۆشخانە، د. رەهێڵ فه‌ره‌یدوون، بریکاری وەزارەت و خانەوادەكه‌یمان بەسەرکردەوە کە بەداخەوە بەهۆی رووداوی هاتوچۆی ئۆتۆمبێله‌وه ئەمڕۆ ئێوارە لە رێگای نێوان سلێمانی هەولێر تووشی برینداربوون بوون.
ده‌شڵێت: "لە نزیکەوە لە رەوشی تەندروستیانمان پرسیەوە و ئامادەیی تەواوی هاوکاری و هەر پێویستیەکی چارەسەریمان دەربڕی، هیوای چاکبوونەوەی خێرا و سەلامەتی و ئارامیان بۆ دەخوازین".
PM:10:33:19/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 6264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت