ئه‌مریكا: شانازی بە ھاوبەشی گرنگ لەگەڵ گەل و حكومه‌تی ھەرێم ده‌كه‌ین
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان
وێستگهنیوزـ
كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ھەرێمی كوردستان لە ماوەی 30 ساڵی رابردوودا نمونەیەكی ئەرێنیی گیانی یەكترقبووڵكردن و پێكەوەژیانی ئاشتییانە بووە لە سه‌رانسه‌ری ناوچەكەدا.
لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: ئەمریكا شانازی دەكات بە ھاوبەشی گرنگی لەگەڵ گەل و حكومەتی ھەرێمی كوردستان و ھەماھەنگی لە چاكسازیی سیاسی و ئابووری، كە دەبنە فاكته‌ری پێشخستنی دیموکراسی، مافەکانی مرۆڤ، گەشەسەندنی ئابووری و سەروەری یاسا.
ئاماژە بەوەشكراوە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەخۆشحاڵییەوە دەڕوانێتە ھەماھەنگی بەردەوام لەگەڵ حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ پتەوكردنی ئاسایش و گەشەسەندن و خۆڕاگری ھەرێم لە چوارچێوەی عیراقێكی فیدراڵ‌دا.
30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دوای ئازادكردنی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستی رژێمی به‌عس، هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام درا.
PM:08:32:19/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت