سێ ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌ هه‌رێم دروست ده‌كرێن


وێستگه‌نیوزـ

بەرپرسێکی وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازیی ئاشکرای کرد، ئەمساڵ دەست بە دروستکردنی سێ ناوچەی پیشەسازی دەکرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژمارەیەک وڵات ئامادەییی خۆیان بۆ دروستکردنی ئه‌و ناوچە پیشەسازییانه‌   دەربڕیوە.

فەتحی محەمەد، راوێژکاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی هه‌رێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاند: ''وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، پلانی دروستکردنی 11 ناوچەی پیشەسازیی داناوە، بەڵام بەھۆی ئەوەی جێبەجێکردنی ناوچەی پیشەسازیی بودجەیەکی زۆری پێویستە، وەزارەت بە ھەماھەنگیی دەستەی گشتیی وەبەرھێنان خەریکن لە رێگەی کەرتی تایبەتەوە ناوچە پیشەسازییەکان دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە''.

راوێژکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی وتیشی: ''چەند وڵاتێک ئامادەیی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ناوچەی پیشەسازیی لە ھەرێمی کوردستان دەربڕیوە، لەوانەش وڵاتی میسر و ئیمارات، بەڵام دامەزراندنی ناوچەی پیشەسازیی کاتی دەوێت''.

فەتحی محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ''بەپێی بەرنامەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیارە ئەمساڵ دەست بە دروستکردنی سێ ناوچەی پیشەسازیی بکرێت، ئەمەیش دەبێتە ھەنگاوێکی باش بۆ دروستکردنی ئەو 11 ناوچە پیشەسازییە و کاریگەرییان لەسەر کەرتی بازرگانیی پیشەسازیی دەبێت، چونکە ناوچەی زۆر فراوانن و ئەگەر ھەموویان دروست بکرێن ئەوە سوودی زۆری بۆ ھەرێم دەبێت''.


PM:06:05:19/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو