وەزارەتی کشتوکاڵ: بە هەمان نرخی عیراق گەنمی جوتیاران دەکرینەوە


وێستگەنیوز_ 

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بریاریدا بە کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی ھەرێمی کوردستان و جوتیارانیش لە دوای پشکنین و وەرگرتنی گەنمەکانیان پارەی شایستەی دارایی خۆیان راستەوخۆ وەردەگرن.

ئەمرۆ پێنجشەممە 19ی ئایاری 2022، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "بریاردرا بەکڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی ھەرێمی کوردستان، بەپێی گرێبەستی نێوان وەزارەت و ھەر دوو کۆمپانیای خۆشناو و قەیوان کە پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران جێبەجێدەکەن ."

وەزارەتەکە ئاشکرایکردووە، نرخی ھەر تەنێکی گەنمی پلەیەک 850 هەزار دینارە، بەھەمان ئەو نرخەی کە لە سایلۆکانی عێراق وەردەگیرێتەوە و بەپێی مواسەفات و ستانداردی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە، "جوتیاران دەتوانن لەدوای پشکنین و وەرگرتنی گەنمەکانیان پارەی شایستەی دارایی خۆیان راستەوخۆ وەربگرن ."

لە رێکەوتی 1ی 6ی 2022 پڕۆسەی وەرگرتن لە سایلۆکان لەلایەن ھەردوو کۆمپانیای سەرپەرشتیاری پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم دەستپێدەکات و جوتیارانی ھەرێمی کوردستان دەتوانن گەنمەکانیان لە ماوەی 44 ڕۆژدا تا 14ی 7ی 2022 رادەست بکەن.


PM:03:37:19/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو