ئەمریکا: به‌هێزه‌وه پشتیوانی له ئه‌ندامبوونی سوید و فینله‌ندا له هاوپه‌یمانی ناتۆ ده‌كه‌ین
وێستگەنیوز_
كۆشكی سپی لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند، جۆ بایدن پێشوازی له كاندیدبوونی هه‌ریه‌ك له فینله‌ندا و سوید بۆ هاتنه ناو هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ده‌كات و به هێزه‌وه پاڵپشتی له‌و هه‌نگاوه مێژووییه‌یان ده‌كات".
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، کۆشکی سپی بە فەرمی به‌یاننامه‌یەكی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "دوای په‌سه‌ندكردن و به‌ئه‌ندامبوونی ئه‌و دوو وڵاته له هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی ناتۆ، ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سوید و فینله‌ندا كار ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ر هه‌ڕەشه‌كانی سه‌ر ئاسایشه هاوبه‌شه‌كانماندا زاڵ بین و رووبه‌ڕووی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دوژمنان ببینه‌وه".
بایدن جەختیشی کردووەتەوە لەوەی، "له كاندیدبوونی هه‌ریه‌ك له فینله‌ندا و سوید بۆ هاتنه ناو هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" دەکەم و به هێزه‌وه پاڵپشتی له‌و هه‌نگاوه مێژووییه‌یان ده‌كەین".
ئەم وتانەی ئەمریکا پاش ئەوە دێت، فینله‌ندا و سوید، دوێنێ چوارشه‌ممه 18ی ئایاری 2022 به فه‌رمی داوای چوونه پاڵ ناتۆ-یان پێشكه‌شكردووه.
دوای لەشکرکێشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا گۆڕانکارییەکی گەورە لە سیاسەتی بێلایەنیی سەربازیی ئه‌و دوو وڵاته درووست بووه و دوێنێش به فه‌رمی داوایان له ناتۆ كرد له هاوپه‌یمانێتییه‌كه قبووڵیان بكه‌ن.
لای خۆشییەوە یه‌نس ستۆلتنبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ دوای وه‌رگرتنی داواكارییه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو باڵیۆزی سوید و فینله‌ندا رایگه‌یاند، "ئه‌و دوو داواكارییه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌نگاوێكی مێژووییه و بە تەواوی پارێزگاری لە ئاسایشی هاوبەشمان دەکات و پەرەی پێدەدەین، ئێستا ئه‌ندامانی ناتۆ هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو تاووتوێ ده‌كه‌ن."
AM:10:07:19/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت