مالكی بۆ سەدر: حكومەت بەو شێوەیە پێكناهێنرێت كە تۆ دەیڵێیت


وێستگەنیوز_

نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا وەڵامی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری دایەوە لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەوە و ڕایگەیاند، "ناكرێت حكومەت بەو شێوەیە پێكبهێنرێت كە باسی دەكەن".

دوو ڕۆژ لەمەوبەر موقتەدا سەدر ڕەخنەی لە لایەنەكانی تری شیعە گرت بەوەی ڕێگربوون لە بەردەم پێكهێنانی حكومەت لەلایەن سەدر و هاوپەیمانەكانییەوە، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیشی ڕەتكردەوە كە دژی پڕۆژە یاسای "ئاسایشی خۆراك" بوو.

لە وەڵامی ئەو دوو لێدوانەی ڕێبەری ڕەوتی سەدردا، نوری مالكی ڕایگەیاند، "دەبێت هەمووان لە حكومەتدا بەشداربن" و ڕەتكردنەوەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی "لوتكەی پشێوییە".

سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پێداگیریكردنی سەدر لەسەر پێكهێنانی حكومەت بەبێ لایەنەكانی تری شیعەی بە "ئینكاری" ناوبرد و پێیوایە ئەو "ئینكارییە" مەترسییە بۆسەر پرۆسەی سیاسیی عێراق و كاری دادگا.


PM:09:21:18/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت