بانکی ناوەندی فرۆشی دۆلاری زیادکرد


وێستگه‌نیوزـ

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئایاری 2022، فرۆشی دۆلاری بانکی ناوەندی عیراق لە فرۆشتنی ئاشکرادا نزیکی 200 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووەوە، بەوەش فرۆشی دۆلاری زیادکرد.


فرۆشی ئەمڕۆی بانکی ناوەندی عیراقی، لە زیادکردنی ئاشکرای کڕین و فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکیدا گەیشتە 198 ملیۆن و 602 هەزار و 975 دۆلاری ئەمریکی، بەم جۆرەش یەک دۆلار بەرامبەر بە 1460 دیناری عیراقی دیاریکرا.

زۆرێک لە فرۆشەکان بەپێی داواکاریی زیادکردنی هەژمارەکانی دەرەوەی وڵات لە شێوەی پارەی نێردراو یاخود پارەی قەرزدا بوون، کە دەگەنە 146 ملیۆن و 902 هەزار و 975 دۆلار، ئەوەی ماوە لە شێوەی پارەی کاشدا بووە کە دەگاتە 51 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار.

ئەمەش لە کاتێکدایە، 31 بانک داوایان کردووە کە هەژمارەکانیان لە دەرەوەی وڵات زیاتر بکەن و 19 بانکیش وەڵامی داواکاری پارەی کاشیان داوەتەوە بە 210 کۆمپانیای ناوەندیشەوە.


PM:04:36:18/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت