لە سلێمانی شەڕەتەقە لەنێوان بەرپرسێکی حزبی و هێزە ئەمنییەکاندا روویدا
وێستگەنیوز_
لە سلێمانی شەڕەتەقە لە نێوان بەرپرسێکی حزبی و هێزە ئەمنییەکاندا روویدا و بەپێی زانیارییەکان کێشەکە لەسەر زیادەڕەویی بووە.
بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی ئێن ئار تی، پاش ئەوەی دەنگی تەقەیەکی زۆر لە بەشی پشتەوەی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی بیسترا، دەرکەوت کێشە لە نێوان بەرپرس و هێزێکی ئەمنی دروستبووە لەسەر بوونی زیادەڕەویی.
بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە بەهۆی ئەوەوە بووە کە بەرپرسێکی حزبی ماوەی 17 ساڵە بە زیادەڕەویی لە زەوی و باخێکی حکومەتدایە.
پاش چەند جارێک ئاگادارکردنەوە، شوێنەکەی رادەستنەکردووەتەوە و ئەمڕۆش هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی وەرگرتنەوەی چوونەتە ئەو شوێنە، بەڵام رووبەڕووی هێزەکان بووەتەوە و تەقەی لێکردوون.
بەپێی وتەی شایەتحاڵانی رووداوەکە، تەقەیەکی زۆر کراوە و بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بووە و بەهۆی نزیک لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانەوە، ترسی لای دانیشتووانی ناوچەکە دروستکردووە.
PM:12:12:18/05/2022
ئهم بابهته 20208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت