شکستهێنان لە چارەسەرکردنی کێشەکان حزبوڵڵای لوبنانی لە زۆرینەی پەرلەمانی دوورخستەوە


وێستگەنیوز_

ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان لە لایەن وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتەوە ئاشکراکرا و تێیدا حزبوڵڵا و هاوپەیمانەکانی لە پەرلەمانی نوێی لوبنان زۆرینەیان لەدەستدا.

بەپێی ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێی لوبنان کە وەزیری ناوخۆى ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، حزبوڵڵا و هاوپەیمانەکانی 62 کورسی پەرلەمانیان بەدەستهیناوە و زۆرینەی پەرلەمانی لوبنانیان لەدەستداوە.

ئەم شکستەی حزبوڵڵا لەپاش ئەوەیە کە شکستیانهێنا لە چارەسەرکردنی قەیرانە جیاجیاکانی لوبنان.

هەروەها پارتى هێزەکانى لوبنان کە پارتێکى ئۆپۆزسیۆنە، لە میدیاکانى خۆیانەوە بڵاویانکردەوە، 25 بۆ 30 کورسى پەرلەمانییان بەدەستهێناوە و بەراورد بە هەڵبژاردنى رابردوو، نزیکەى 15 کورسی پەرلەمانییان زیادیکردووە.

حزبوڵڵای لوبنان دیارترین هێزی سیاسی و سەربازی ئەو وڵاتەیە پێشتر لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە کۆی 128 کورسی پەرلەمانی خاوەنی 71 کورسی بوون و ئێستا 62 کورسیان هەیە. چاودێرانیش پێیان وایە ئەم گۆرانکارییە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا کاریگەری لەسەر سیاسەتی دەرەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی لوبناندا دەبێت.


AM:09:17:18/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو