فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هۆشیار زێباری دەرکرا

‌هۆشیار زێباری

وێستگه‌نیوزـ

دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە شاری بەغدای پایتەخی عیراق بانگهێشتی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی کرد بە تۆمەتی سوکایەتی کردن بە دادگای باڵای فیدڕاڵی کە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە عیراق.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئایاری 2022، سه‌رچاوه‌یه‌ك لە دادگای لێکۆڵینەوەی بەشی کەرخ لە شاری بەغدا ئاشکرای کرد، بەتۆمەتی سوکایەتی کردن بە دادگای باڵای فیدڕاڵی، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بانگهێشتی دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ دەکرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشداوە، لەسەر سکاڵایەک کە لە رێکەوتی 16ی ئایاری 2022، لەلایەن نوێنەری یاسایی دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە لەبارەی "تاوانی سوکایەتی کردن بە دادگا بەشێوەیەکی دووبارە" لەسەری تۆمارکراوە، دادگا بڕیاری بانگهێشتکردنەکەی بۆ دەرکردووە.

لە ماوەی رابردوودا بەهۆکاری لێسەندنەوەی متمانەی خۆ کاندید کردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق و قەدەغەکردنی فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراقەوە، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی چەندین جار رەخنەی لەو دادگایە گرت و بڕیارەکانیشی بە سیاسی وەسفکرد.

دوێنێش، جارێکی دیکە هۆشیار زێباری، بڕیاری دادگاکەی لەبارەی رەتکردنەوەی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراکەوەی بە "بڕیارێکی لایەنگرانە بۆ لایەنێکی سیاسی و زیان گەیاندن بە هاوڵاتییان و ئاسایشی خۆراک و ئابووری عیراق" وەسفکرد.


AM:11:39:17/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 7460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو