کەشناسی عیراق وادەی کۆتایی هاتنی شەپۆلی خۆڵبارینی ئاشکرا کرد

‌خۆڵبارین لە سلێمانی..

وێستگه‌نیوزـ

دەستەی کەشناسی و چاودێریکردنی بومەلەرزەی عیراق رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێوەی پلەبەندی و هەنگاو بەهەنگا و خۆڵبارین نامێنێت.


ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئایاری 2022، عامر جابری، بەڕیوەبەری بەشی راگەیاندنی دەستەی کەشناسی عیراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عیراقی راگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێوەی پلەبەندی شەپۆلی خۆڵبارینەکە نامێنێت.

دوێنێش، دەستەی کەشناسی عیراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدابوو، شەپۆلی خۆڵبارینەکە ورد وردە لاواز دەبێت و کاریگەرییەکەی نامێنێت.

ئەوەشی خستبووە روو، گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا روودەدات و نزمەپاستانی وەرزیی هیندی لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگاتە عیراق.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە وێستگه‌نیوزی رایگەیاندبوو، کاریگەریی خۆڵبارینەکە لەمشەوەوە "شەوی رابردوو" بەرەو لاوازی دەچێت و بە هەنگاو کۆتایی پێدێت، بۆیە تاوەکو بەیانیش کاریگەرییەکە دەمێنێت تا بە تەواوی کپدەبێتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو، خۆڵبارین دەرئەنجامی هاتنی بارستە هەوای ساردە بۆ ناوچەی بارستە هەوای گەرم، کە ئەوەش جیاوازی لە سیستیمی پەستانی ناوچەکە دروستدەکات و دەبێتەهۆکاری خۆڵبارین.


AM:09:32:17/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 8524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو