ئایا خواردنی ئاژەڵی بزن مژە حەڵاڵە؟
وێستگەنیوز_
بزن مژە ناوە زانستییەکەی Monitor Lizard-ە، گیانەوەرێكە لە شێوەی تیمساح، زیاتر لە شوێنی گەرم دەژیت، بەڵام ئێستا بەشێوەیەكی گشتی ژمارەی ئەم گیانەوەرە ڕوو لە كەمبوونە.
ئاژەڵی بزن مژە لە بیابانەکانی نێوان عیراق و سعوودیە بە ئاسانی دەبینردێت بەهۆی ئەوەی سروشتی ژیانی وایە لە شوێنی وشک و گەرمدا دەژیت.
ئەم ئاژەڵە لە لایەن بەشێکی وڵاتانی ئیسلامییەوە دەخورێت و هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون بزن مژە حەڵاڵە، کە ئەمە وتەی هەریەک لە مالکی و شافعی و حەنابلەیە، ئەوەش بە بەڵگە دەهێننەوە کە لەسەر سفرەی پێغەمبەر (د.خ) بینراوە. هەر بۆیە زانایان دەڵێن، "ئەسڵ وایە گۆشتی بزن مژە حەڵاڵە، هیچ بەڵگەی صحیح نەهاتوون بۆ حەرامی، کەواتە لەسەر ئەسل ماوە و حەڵاڵە."
لە بەرامبەردا، هەندێک زانای ئیسلام وەک "عبدالرحمان بن شبل" دەڵێت "مەکروهە" بەڵگەشی ئەوەیە دەڵێت بزن مژە لە حەشەرات وپیسەکانە، حەشەرات و شتی پیسیش حەرامە.
بەڵام زۆرینەی زانایانی ئیسلامی دەڵێن، "وتەی ڕاست وتەی یەکەمە، گۆشتی بزن مژە حەڵاڵە، چونکە فەرموودەی عبدالرحمان بن شبل لاوازە، سەبارەت بەوەی حەشەراتە و شتی پیس دەخوات، نابێتە بەڵگەی ئەوەی حەرامە، خوای گەورە شتی پاکی حەڵاڵ کردووە، ئەم ئاژەڵەش شتی پاک دەخوات نەک شتی پیس.
PM:04:33:16/05/2022
ئهم بابهته 7096
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت