پۆتین تووشی شێرپەنجەی خوێن بووە
وێستگەنیوز_
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، لە راپۆرتێکیدا رایگەیاندووە، "ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی رووسیا تووشی شێرپەنجەی خوێن بووە و نەشتەرگەری لە پشتیدا بۆ ئەنجامدراوە".
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، لە راپۆرتێکی تایبەتدا چەند زانیارییەکی وردی لەسەر تەندروستیی ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی رووسیا ئاشکراکردووە و لەو بارەیەوە دەڵێت، "پۆتین بەر لە ماوەیەکی کەم لە بڕیاری داگیرکردنی ئۆکرانیا، دووچاری شێرپەنجەی خوێن بووە و نەشتەرگەری لە پشتیدا بۆ ئەنجامدراوە بە مەبەستی چارەسەرکردن و بنەبڕ کردنی نەخۆشییەکەی".
دەیلی مەیل ئاماژە بەوەدەکات، "یەکێک لە سەرمایەدارەکانی رووسیا کە نزیکە لە کۆشکی کرێملینەوە و خۆی بە ناوی خوازراوی (یوری) ناساندووە، لە تۆمارێکی دەنگیدا باسی لە تەندروستی پۆتین-ی کردووە و بە "شێت" ناوی هێناوە بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستییەوە".
هەمان سەرمایەدار جەختی کردووەتەوە لەوەی، "پۆتین هۆکار بووە لە ڕوخانی ئابووری رووسیا و ئۆکرانیا و زۆر کەس لە ناوخۆی ڕووسیادا هیوا بە مردنی دەخوازن چونکە وڵاتی بەرەو وێرانی بردووە."
PM:03:03:14/05/2022
ئهم بابهته 6976
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت