پاسەوانی سنووری عێراق خاڵێکی نوێی سەربازی لە هەرێم جێگیرکرد

‌هێزیکی پاسەوانی سنووری عیراق. وێنە، ئەرشیف

وێستگەنیوز_

پاسەوانی سنووری عێراق خاڵێکی نوێی سەربازی لە سنووری کانی ماسێ زیاد دەکەن، ئەمەش بۆ توندوتۆڵکردنی سنوورەکان و دوورخستنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان"پەکەکە"دا. 

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، هێزی پاسەوانی سنووری عێراق لە ناحیەی کانی ماسێی سەر بە قەزای ئامێدی لە نزیک گوندی هرۆرێ دەڤەری بەرواری باڵا، خاڵێکی دیکەی نوێی سەربازیان زیاد کردووە.

هاوکات وا بریارە ئەو خاڵە سەربازییەی کە هێزەکانی پاسەوانی لێ جێگیردەکرێن، بۆ هەمیشە هێزەکانی پاسەوانی سنوور لەوێ دەمێننەوە.

بە دانانی ئەم خاڵە سەربازییە، ژمارەی بنکە و بارەگاکانی پاسەوانی سنووری عێراق لە دەڤەری بەرواری باڵا و سندی-یان بووەتە 30 خاڵی سەربازیی، کە ماوەیەکە هێزەکانی عێراق خاڵی سەربازییان لەو ناوچەیە زیاد کردووە بە مەبەستی دوورخستنەوەی لەشکرکێشی تورکیا و ئاڵۆزییەکانیان لەگەڵ پەکەکەدا.


PM:02:17:14/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 3804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو