مه‌زڵوم كۆبانێ: پێشوازی لە سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیانه ده‌كه‌ين كه ده‌یانه‌وێت وه‌به‌رهێنان لە رۆژئاوا بکەن
وێستگەنیوز_
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، "پێشوازی له بڕیاری ئەمریكا دەکەین سەبارەت بە هه‌ڵگرتنی سزا له‌سه‌ر رۆژاوای كوردستان."
مەزڵوم عەبدی لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوە کردووە، ئەوان وەک ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی "خۆسەر"، پێشوازی لە بریاری ئەمریکا دەکەن بۆ هەڵگرتنی سزا لەسەر رۆژئاوای کوردستان.
هەروەها دەشڵێت، "پێشوازی لە سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیانه ده‌كه‌ين كه ده‌یانه‌وێت وه‌به‌رهێنان لێره بكه‌ن."
سەبارەت بە بریاری هەڵگرتنی سزا، مەزڵوم عەبدی پێی وایە ئەو بریارە، "هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ سه‌رله‌نوێ دروستكردنه‌وه‌ی ژێرخان و پشتیوانی له ئابووری سووریا."
باسی له‌وه‌شكردووه، لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رێگر دەبن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش و ئەوە ئەرکی سەرەکییانە.
لە کۆتاییشدا داوا دەکات، "كۆمپانیا ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و جه‌ختی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه ده‌بێته هۆکاری سه‌قامگیرییه‌كی دووروودرێژ.
AM:11:07:14/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت