ناسا: دیاردەی "مانگی خوێن"ی روودەدات
وێستگەنیوز_
نوح پیترۆ، زانای جیۆلۆجی و هەسارەناسی ئاشکرای کردووە، شەوی یەکشەممە 15ی 5ی 2022، جیهان دیارده‌ی مانگ گیرانی ته‌واو، كه به مانگی سوور و "مانگی خوێنی"یش ناوده‌برێت، ده‌بینێت کە دیاردەیەکی سروشتییە و ماوەی 10 ساڵە رووینەداوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێس، سبەی شه‌و مانگ بۆ ماوەی نزیكه‌ی كاتژمێر و نیوێک ره‌نگی ده‌گۆڕێت بۆ سوور و پرته‌قاڵی، ئه‌م دیارده‌یه به درێژترین ماوه هه‌ژمار ده‌كرێت له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا.
نوح پیترۆ، زانای جیۆلۆجیی هه‌ساره‌كان ئاماژە بەوە دەکات، ئه‌و مانگ گیرانه له هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مریكا ده‌بینرێت، له‌گه‌ڵ به‌شێكی ئه‌فریقیا و ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دەشڵێت، "زۆر به روونیش دیارده‌بێت".
سەبارەت بە شێوازی روودانەکە و دووری مانگ، پیترۆ دەڵێت، "تەواوی مانگ گیرانەکە کاتێك روودەدات، کە زەوی راستەوخۆ لە نێوان مانگ و خۆردا تێدەپەڕێت و مانگەکەش 362 هەزار کیلۆمەتر لە زەویەوە دوور دەبێت، هەروەها لە کەنارەکانی رۆژهەڵاتی ئەمریکاوە بە روونی دەبینرێت."
هاوکات، بڕیاره ئاژانسی ناسا دیارده‌ی مانگیرانه‌كه له په‌خشێكی راسته‌وخۆ له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیا بگوازێته‌وه.
AM:10:36:14/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 2340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت