له‌ سلێمانی شەش تۆمەتبار بەهۆی شەڕەوە دەستگیركران

‌تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان

وێستگه‌نیوزـ

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی بەختیاری لە سلێمانی شەش كەسیان بە تۆمەتی شەڕكردن لە ناو كافتریادا دەستگیركرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی پۆلیسی سلێمانی، ئەو كەسانە شەڕیان كردووە و دەستڕێژی گوللەیانكردووە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس توانراوە شەش تۆمەتبار دەستگیربكەن لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی چوار ئۆتۆمبێل و چەكێكی جۆری دەمانچەدا.

راشیگەیاند: تۆمەتبارەكان بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

تۆمەتباران
ب، ڕ، ع لەدایكبووی 1991

ب، ڕ، ع لەدایكبووی 1996

د، ع، ح لەدایكبووی 1998

ڕ، ڕ، ع لەدایكبووی 1989

ڕ، م، ص لەدایكبووی 1996

ش، ف، ج لەدایكبووی 1998


PM:09:31:13/05/2022












ئه‌م بابه‌ته 1492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت