یەکێتی‌ "بەڵگەنامەی‌ کەمکردنەوەی‌ داهاتی‌ سلێمانی‌" بڵاودەکاتەوە

‌دیمەنێک لە بەڵگەنامەکان

وێستگەنیوزـ

میدیای‌ یەکێتی‌ چەند بەڵگەنامەیەکی‌ بڵاوکردەوە كه‌ تیایدا پارتی‌ دیموكراتی كوردستان تۆمەتبار دەکات بە کەمکردنەوەی‌ داهاتی‌ ناوخۆی‌ سلێمانی‌.  
   
بەپێی میدیای‌ یەکێتی‌، پاڵپشت بە رێنمایی ژمارە ی2 ساڵی 2021 ی وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دەبێت سەرجەم نووسینگەكانی فێركردنی شۆفێری لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین، رسوماتی نوێكردنەوەی مۆڵەتی ساڵانە و سەرجەم غەرامە و رسوماتی بەشداریكردن لە خولی فێربوونی شۆفێری لە وەزارەتی ناوخۆ له‌ هەولێر بدەن.  
 
میدیای‌ یەکێتی‌ دەڵێت، ئەو بڕیارە بۆ ئەوەیە "داهاتی ناوخۆی ئەم ناوچانە كەم ببێتەوە. ئەمە بەشێكی بچووكی پلانێكی گەورەیە".

ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی به‌شێك له‌ مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران له‌ سلێمانی دواده‌كه‌وێت، به‌رپرسانی پارتی یه‌كێتی به‌ شاردنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆی شاره‌كه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و به‌رپرسانی یه‌كێتیش پێیان وایه‌ پارتی به‌ به‌رنامه‌ داهاتی شاره‌كه‌ی كه‌مكردووه‌ته‌وه‌.


PM:08:27:13/05/2022








ئه‌م بابه‌ته 3900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت