یەکێتیی ئەورووپا کۆی گشتیی هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکرانیا گەیاندە دوو ملیار یورۆ

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌نیوزـ

یەکێتیی ئەورووپا بەناردنی هاوکارییەکی دیکەی سەربازی بە بەهای 500 ملیۆن یورۆ، کۆی گشتیی ئەو هاوکارییە سەربازییانەی بۆ ئۆکرینای ناردووە، گەیاندە دوو ملیار یۆرۆ.

جۆزێپ بۆرێل، نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەوە و کاروباری ئاسایش لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان بەر لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گروپی G7 کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، رایگەیاند:  پشتیوانییەکانیان بۆ ئۆکرانیا زیاد دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "یەکێتیی ئەورووپا بە مەبەستی پشتیوانیکردنی سوپای ئۆکراینا کاروانێکی دیکەی هاوکاریی سەربازی بە بەهای 500 ملیۆن یۆرۆ رەوانەی ئۆکراینا دەکات و بەم شێوەیەش کۆی گشتی ئەو هاوکارییە سەربازییانەی کە بۆ ئۆکرینای ناردووە، دەگەیەنێتە دوو ملیار یورۆ".

بۆرێل ئاماژەی بەوەشکردووە، لەچوارچێوەی ئەو هاوکارییە سەربازییەدا جگە لە چەکی قورس، کەرەستەی سەربازی وەک زرێپۆش و تانک و تۆپ و تەقەمەنییش پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکەن.

بۆرێل ئاشکرای کرد کە بە سزای ئابووری فشاری زیاتر دەخەنە سەر رووسیا. هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە لەمیانی کۆبوونەوەی G7دا هەریەکە لە پرسەکانی وەک گۆشەگیرکردنی رووسیا لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و نرخی وزە و خۆراک تاوتوێ دەکرێن.


PM:05:59:13/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت