لە چەمچەماڵ کەسێک بەفیشەک کوژرا و تەقەکەرەکەشی دەستگیرکرا
وێستگەنیوز_
قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، دوای روداوێكی ته‌قه‌كردن له بانی مه‌قان و كوژرانی هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 43 ساڵ، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانیان تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ئه‌و رووداوه ده‌ستگیربكه‌ن.
قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر 1:30 له بانی مه‌قان به‌هۆی فیشەکی وێڵه‌وه هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی جومعه عه‌لی عومه‌ر له‌دایكبوی 1979 كۆتایی به‌ژیانی هات، ده‌ستبه‌جێ هێزه ئه‌منیه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ به‌فه‌رمانی دادوه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یان ئه‌نجامدا و توانرا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیر بكرێت.
قائیمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ راشیگه‌یاندوه، "دڵنیایی ده‌ده‌ین به هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌مان كه هێزه ئه‌منیه‌كانمان ناهێڵن هیچ تۆمه‌تبارێك به‌ئازادی بمێنێته‌وه و ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه، ده‌ستخۆشی له هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ین و پشتیوان و هاوكارین بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا له‌سنوره‌كه‌دا".
هه‌ر ئه‌مڕۆ پۆلیسی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگی ته‌قه له‌چوارڕیانی سه‌رچنار بیسترا ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه‌و سه‌ره‌نجام توانرا 2 تۆمه‌تبار له‌شاڕێی سالم ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستیشبگرن به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری ده‌مانچه كه ته‌قه‌یان پێكردبوو.
PM:04:01:13/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت