سەرۆکی حکومەتی هەرێم: بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی خەلیفە بن زاید ئەلنەهیان-مان پێگەیشت
وێستگەنیوز_
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ئەمڕۆ هەینی 13ی ئایاری 2022 لە پەیامێکدا، سەرەخۆشی لە سەرکردایەتیی و گەلی ئیمارات کرد بۆ کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئەلنەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات.
دەقی پەیامەکەیە:
بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆکی دەوڵەتی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی، شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان-مان پێگەیشت. بەناوی خۆم و خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرکردایەتیی و گەلی ئیمارات بەگشتیی دەکەین. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات کە هەموو تەمەنی خۆی لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکەکەی و مرۆڤایەتی تەرخان کرد. سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
13ی ئایاری 2022
PM:03:06:13/05/2022
ئهم بابهته 2444
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت