یونیسێف: مانگی رابردوو 100 منداڵ لە ئۆکرانيا گیانیان لەدەستداوه‌

‌دیمەنێک لە ئاسەوارەکانی شەڕ لە ئۆکرانیا

وێستگەنیوز_

سندوقی ھاریکاری منداڵانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، ناسراو به‌ یونیسێف، بڵاویكرده‌وه، لە ماوەی مانگی رابردوودا نزیکەی 100 منداڵ بەھۆی ئەو جەنگەی کە روسیا له‌ ئۆکرانيا هه‌ڵیگیرساندووه‌، گیانیان لەدەستداوە.


کاربەدەست له‌ یونیسێف عومەر عەبدی، لە میانی وتارێکیدا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوە کردووە، کە جەنگی ئۆکرانيا قەیرانی لە مافەکانی منداڵاندا درووستکردووە.

عومەر عەبدی، سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە ھێرشەکانی سەر قوتابخانەکان مافی خوێندنی لە منداڵان سەندووەتەوە و ئاشكرایكرد، لە ماوەی مانگی رابردوودا نزیکەی 100 منداڵ گیانیان لەدەستداوە.

عەبدی باسی لەوەش کرد، کە قوتابخانەکان بۆ ئامانجی سەربازیی بەکارھێنراون و ھەفتەی رابردوو 15 قوتابخانەی پاڵپشتیکراو لەلایەن یونیسێفەوە تووشی زیان بوونەتەوە. هه‌روه‌ها بانگەوازی کرد کۆتایی بە ھێرشکردنە سەر قوتابخانەکان بھێندرێت.

جێگری نوێنەری ھەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ریچارد میڵز، ئاشكرایكرد رووسیا لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکە لە 24ی شوباتەوە تا ئێستا، رۆژانە نزیکەی 22 قوتابخانەی کردووەتە ئامانج.


AM:10:38:13/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو