سەرۆکی لیژنەی دارایی: کاتێك بڕیاردرا مووچە لە داهاتی ناوخۆ بدرێت سلێمانی 300ملیاری تێدا بوو
زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان
وێستگەنیوز_
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "بڕیارەکەی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابوری له هه‌رێمی كوردستان به بڕیارێكی هه‌ڵه‌ی دەزانم بۆ پێدانی مووچە لە داهاتی ناوخۆی پارێزگاکان"، ئەوەشی وت، "كاتێك ئه‌و بڕیاره دراوه نزیكه‌ی 300 ملیار دینار له بانكه‌كانی سلێمانیدا هه‌بووه".
زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، بە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا-ی وت، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌ده‌بووایه به‌وشێوه‌یه بڕیاری بدایه كه 43% ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی دیاری ده‌كرێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه له‌زۆرنی سه‌وز بێت و 57% ی له زۆنی زه‌رد بێت كه ئه‌مه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی كارنامه‌كه‌ی خۆی ئه‌گه‌ر له‌شوێنێكیشدا ئاسه‌واری دوو ئیداره‌یی هه‌بێت بتوانێت ئه‌مه كاڵ بكاته‌وه و به‌ره‌و نه‌مانی به‌رێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابوری له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕیاره‌یاندا بڕیارێكی باش نه‌بوو".
دەشڵێت، "بووه هۆی زه‌قبوونه‌وه‌ی دووئیداره‌یی له هه‌رێمی كوردستاندا، كاتێك ئه‌و بڕیاره دراوه به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی من نزیكه‌ی 300 ملیار دینار له بانكه‌كانی پارێزگای سلێمانیدا هه‌بووه له‌داهاتی ناوخۆ، به‌ڵام كه ئه‌و كاته ئه‌و بڕیاره‌درا هه‌موو مانگێك ڕێژه‌یه‌ك بڕیارده‌درا له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئه‌وه مه‌رج بوو بۆ نموونه مانگی پێشوو مه‌رج بوو 75 ملیار دینار دیاری بكه‌ن بۆ مووچه ئیتر بیرله‌وه ناكه‌نه‌وه ئه‌م داهاتانه‌ی ناوخۆ ئایا به‌شی هه‌موو ئه‌و پێداویستیانه ده‌كات كه له‌داهاتی ناوخۆی سلێمانی تێیدا ڕه‌چاوده‌كرێت".
زیاد جەبار زیاتر ئەوەشی وت، "بۆنموونه داهاتی ناوخۆی سلێمانی بریتیه له خاڵه‌سنورییه‌كان له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ و باج و خه‌راج له‌سلێمانی كۆده‌بێته‌وه، خه‌رجیه‌كانی بریتین له‌وه‌ی هه‌موو مانگێك به‌مه‌ركه‌زی له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه نوسراوێك ده‌كرێت بۆ بانكی ئاشتی كه بڕی ئه‌وه‌نده ته‌مویل بكه‌ن بۆ مووچه، هه‌روه‌ها هه‌موو داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سلێمانی خه‌رجیه‌كانیان و پێداویستیه‌كانیان له‌داهاتی ناوخۆی سلێمانییه هه‌روه‌ها هه‌موو پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌سنوری شاری سلێمانی له‌م داهاته‌یه".
زیاد جەبار ئەوەش دەڵێت، "له سه‌رو و هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه بڕێك له‌داهاتی سلێمانی 15-18 ملیار دیناره ته‌مویل ده‌كرێت بۆ بودجه‌ی تشغیلی-به‌كاربردنی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مانه وایكردووه ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی داهاتی ناوخۆی سلێمانی هه‌موو مانگێك كه‌می بۆ دروست ببێت، له‌مانگی 7 وه هه‌تا كۆتایی ساڵ هه‌موو مانگێك له‌و 300 ملیار دیناره‌ی كه هه‌بووه دراوه ئه‌وكاته زیاتریش بوو مانگی واهه‌بووه 160 ملیار دینار له‌داهاتی ناوخۆ خه‌رج ده‌كرا دواتر ورده ورده ئه‌مه كه‌می كرد، ئه‌م سێ مانگه‌ی كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌موو مانگێك 35 ملیار دینار كه‌می بۆ دروست ده‌بێت ئێستا 105 ملیار دینار كه‌می كردووه، ئێستا قسه‌ر له‌سه‌رئه‌وه ده‌كرێت كه ئه‌مه لامه‌ركه‌زی ئیداریی و داراییه".
سەرۆکی لیژنەی دارایی روتی، "من ده‌ڵێم ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابوری له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕیاره‌ی داوه (دابەشکردنی داهات بە ڕێژەی لە 57% بۆ هەولێر و دهۆک، لە 47% بۆ سلێمانی) من به بڕیارێكی هه‌ڵه‌ی دەزانم ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێتیه‌كانیش ئه‌و بڕیاره‌یان دابێت".
AM:09:55:13/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 3828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت