نرخی نەوت بەرزبوویەوە و بەهای زێڕیش دابەزی


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان، نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە و بەرمیلێک نەوتی برێنت بە سەرووی 109 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام نرخی زێڕ دابەزی و هەر ئۆنسەیەک بە 1823 دۆلارە.

 
ئێستا نرخی نەوتی برێنت یەک دۆلار و 85 سەنت بەرزبووەتەوە و هەر بەرمیلێک بە 109 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. نرخی نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکاش1 دۆلار و 46 سەنت بەرزبووەتەوە و بە 107 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین
 
بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، بەجۆرێک ئێستا هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و 824 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
ئەگەر نرخی زێڕ بەراورد بکەی بە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ لە دوێنێ پێنجشەممە، ئەوا دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 30 دۆلار دابەزیوە.
 
نرخی هەر ئۆنسەیەک زیویش بە 20.77 دۆلارە و بەهەمانشێوە دابەزیوە.


AM:09:29:13/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت