وشکەساڵی زەنگی لێدا.. بەهۆی وشکبوونی رووبارەوە لە دیالە کەسێک گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز_
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشکرایکرد، "به‌هۆی وشكبوونی رووباره‌كان و كه‌مبارانی، یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیان لەدەستدان له گوندێكی سه‌ر به پارێزگای دیاله تۆماركرا".
فورات ته‌میمی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەمرۆ پێنجشەممە، "یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەکی عێراقی له پارێزگای دیاله‌ی به‌هۆی وشكبوونی رووباره‌كان راگه‌یاند".
ته‌میمی ئەوەشی وت، "به‌هۆی وشكبوونی گونده‌كانی نزیك قه‌زای (بلدۆزه‌ر)ی سه‌ر به پارێزگای دیاله و ته‌نانه‌ت نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه، چه‌ندین خێزان ناوچه‌كانی خۆیان جێهێشت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق روونیكرده‌وه، كێشه‌ی قه‌زای "بلدۆزه‌ر" ته‌نیا به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی رووباری "خرێسان" چاره‌سه‌ر ده‌بێت، پێشتریش هۆشداری ئه‌وه درا كه ئاوی هه‌ردوو رووباری دیجله و فوارت به رێژه‌ی %73 كه‌میكردووه و پێویستی به‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران گفتوگۆ بكرێت، به پێچه‌وانه‌وه ره‌وشه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت.
له‌وباره‌یه‌وه سامی دیماس، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، "كه‌می بارانبارین له عێراق بووه‌ته هۆكاری دابه‌زینی ئاستی ئاوی هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات".
دیماس راشیگه‌یاند، "پله‌كانی گه‌رما له عێراق 7 هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها نه‌بوونی هاوسه‌نگی رێژه‌ی دانیشتوان، كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵ".
PM:10:37:12/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 2448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت