وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق: گرێبەستە نەوتیەکانی هەرێم نادەستورین


وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی نەوتی عیراق راگەیه‌ندراوێکی لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە دا، هەر هەرێمێک سەربەخۆ گرێبەستی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان بکات بۆ هەناردەکردن نەوت و غاز پێچەوانەی دەستوورە.

 
وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیه‌ندراوەکەدا دەڵێت، هەرێمەکان مافی ئەوەیان نییە تاکلایەنە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکاندا بکەن، هەروەها حکومەتی فیدراڵی مافی سەرپەرشتیکردنی ئەو کێڵگانەی هەیە کە لە داهاتوودا دەدۆزرێنەوە.
 

لە بەشێكی دیکەی راگەیه‌ندراوەکەدا هاتووە، سیاسەتی پەرەپێدانی نەوت و غاز لە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵییە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە 15ی شوباتی 2022 دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق بڕیاریدا یاسای فرۆشتنی نەوت و غاز لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە نا دەستورییە و دەبێت حکومەتی هەرێم پابەندی دەستووریبێت و نەوتەکە بە سەربەخۆ نەفرۆشێت.

لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عیراقدا هاتبوو، وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی دەبێت بەوردی چاودێری گرێبەست و داهاتی فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم بکات و لەبەرامبەردا هەرێم پابەند دەکرێت بە سەرجەم بڕیارەکانەوە.


PM:05:07:12/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 9928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت