فەیسبووک بڕیارێکی لە عیراق جێبەجێدەکات

‌ئەو پەیجانەی هەواڵی ناراست بڵاودەکەنەوە دادەخرێن

وێستگه‌نیوزـ

ناوەندی راگەیاندنی ئەلیکترۆنی عیراق رایگەیاند، لەمڕۆوە فەیسبووک بەشێوەیەکی فەرمی دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی پێوەرە نوێیەکانی بۆ نەهێشتنی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە لە وڵاتدا و لەناویشیاندا عیراق.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئایاری 2022، ناوەندی راگەیاندنی ئەلیتکرۆنی عیراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایداهاتووە، ناوەندی راگەیانی ئەلیکترۆنی سەرجەم ماڵپەڕ و ئاژانس و پەیجەکانی هەواڵی لە سەکۆی فەیسبووک ئاگادار کردووەتەوە فەیسبووک کۆمەڵێک پێوەری نوێی داناوە بە ئامانجی کەمکردنەوەی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە.

ئاماژەی بەوەشداوە، فەیسبووک سەرجەم بەکارهێنەرانی لە عیراق ئاگادار دەکاتەوە لە بەشداریکردن لە کاردانەوەی (بەدڵبوون یان بەشداریکردن- لایک و شەیر) لە هەر بڵاوکراوە و پۆستێک لە یەکێک لە پەیجەکان کە بەشێوەیەکی دووبارە هەواڵی ساختە و ناڕاست دووبارە بڵاودەکاتەوە.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی ناوەندی راگەیاندنی ئەلیکترۆنی عیراق، فەیسبوک سەرجەم ئەو پەیج و هەژمارانەی ئاگادار کردووەتەوە کە چەند جارێک هەواڵی ساختە و ناڕاستییان بڵاوکردووەتەوە و چەندین رێکار بەرامبەریان دەگیرێتەبەر و رێگرییان بۆ دروستدەکرێت تا هەواڵەکانیان نەگاتە دەست خوێنەران و بەکارهێنەرانی فەیسبوک، سەرەڕای ئەوەی رێگەنادات هەواڵەکان بڵاوبکرێنەوە.


PM:05:00:12/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو