سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی گەیشتە کەرکووک


وێستگەنیوز_

فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بە سەردانێک گەیشتە شاری کەرکووک و بریارە لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی ئەو هێزە کۆببێتەوە. 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ی ئایاری 2022،، فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بە فڕۆکەیەکی تایبەتی سەربازی گەیشتە کەرکووک و لە فڕۆکەخانەی کەرکووک لەلایەن راکان جبووری، پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت و ژمارەیەک بەرپرسی پارێزگاکە و فەرماندەکانی حەشدی شەعبی پێشوازی لێکرا.  
 
بەپێی راگەیاندنە عیراقییەکان، وا بریارە فالح فەیاز لەگەڵ هەریەک لە راکان جبووری، پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت و فەرماندە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی کۆببێتەوە.

هاوکات ئامادەی ئاهەنگی شەشەمین ساڵیادی کۆنترۆڵکردنەوەی بەشیر دەبێت لە باشووری پارێزگای کەرکووک لە دەست چەکدارانی داعش. 
 
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە سنووری پارێزگای کەرکووک و قەزای خورماتووی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین، پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینیان دژی چەکدارانی داعش دەستپێکرد.
 


PM:01:54:12/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت