وەزیری کارەبای عیراق: پشت بە گازی سروشتی ئێران دەبەستین بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا

‌عادل کەریم، وەزیرى کارەباى عێراق

وێستگەنیوز_

عادل کەریم، وەزیرى کارەباى عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەمان هەتا پێنج بۆ 10 ساڵى داهاتوو پێویستی بە گازى سروشتى ئێران دەبێت بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا، بۆ ئەو پرسەش لەگەڵ تاران رێککەوتنمان کردووە. 
 
عادل کەریم، وەزیرى کارەباى عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای فەرمی عێراق ئاشکرایکرد، لە ئێستا 35 بۆ 38 ملیۆن مەتر سێجا گازى سروشتى لە کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە هاوردە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، "لەگەڵ تاران رێککەوتن ئەنجامدراوە کە رۆژانە 50 ملیۆن مەتر سێجا گازى سروشتى بۆ عێراق هەناردە بکات و هەتا 5 بۆ 10 ساڵى دیکە عێراق پێویستى بە گازى سروشتى ئێران دەبێت.
 
دەربارەی پەسەندکردنی پرۆژەیاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراک وەزیرى کارەباى عێراق دەڵێت، "پەسەندکردنى پرۆژەیاسای پاڵپشتی خێراى ئاسایشى خۆراک وادەکات لە 1ى حوزەیرانى داهاتووەوە قەرزى هاوردەکردنى گازى سرووشتى بدەنەوە."
  
وەزیرى کارەبا ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئێستا رۆژانە عێراق پێویستى بە 21 هەزار مێگاوات کارەبایە و پشت بە گازى سروشتی ئێران دەبەستن بۆ بەرهەمهێنانى حەوت بۆ هەشت هەزار مێگاوات کارەبا.


AM:09:25:12/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو