خواردنەوە کحولییەکانەوە ساڵانە سێ ملیۆن کەس لەناودەبات


وێستگەنیوز_

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت، ساڵانە نزیکەی سێ ملیۆن کەس بەهۆی خواردنەوە کحولییەکانەوە گیان لەدەستدەدەن. ئاماژە بەوەش دەکات کە زۆرینەی ئەو ژمارەیە لە رەگەزی نێرن.

لە راپۆرتەکەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی باس لەوە کراوە کە لە سەرانسەری جیهاندا ساڵانە نزیکەی سێ ملیۆن کەس بەهۆی خواردنەوە کحولییەکانەوە گیان لەدەستدەدەن و ئەوەش 5٪ـی تێکڕای هۆکارەکانی مردن پێکدەهێنێت.
 
ئاماژە بەوەش کراوە، خواردنەوە کحولییەکان کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر گەنجان هەیە و ساڵانە نزیکەی 13.5٪ـی ئەوانەی بەهۆی خواردنەوە کحولییەکانەوە گیان لەدەستدەدەن تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 39 ساڵدایە. 

دەشڵێت، بەشی زۆری ئەو رێژە مردنە لە رەگەزی نێرن و ئافرەتان کەمترن. هاوکات چەندین قوربانی دیکە هەن لە خوار تەمەنی 20 ساڵی و سەر و تەمەنی 39 ساڵی.
 
راپۆرتەکە جەخت دەکاتەوە لەوەی، بەرفراوانبوونی میدیای دیجیتاڵی کارئاسان بووە لە ناساندنی خواردنەوە کحولییەکان و بڵاوبوونەوەی بە جیهاندا و لە چالاکییە وەرزشییە گەورەکانیشدا رێکلام و ناساندنی مەیخواردنەوە کحولییەکان زۆر بەدیدەکرێت. هاوکات لە فیلمە سینەماییەکاندا رێکلامکردن و ناساندنی خواردنەوە کحولییەکان زیادیکردووە. 


PM:02:37:11/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 5232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو