کەرکووک.. تونێلێکی چەکدارانی داعش تەقێندرایەوە


وێستگەنیوز_

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، تونێلێکی چەکدارانی داعشیان لە سنووری پارێزگای کەرکووک تەقاندووەتەوە و بەهۆیەوە نۆ چەکداری داعش کوژراون. 
 
ئەمرۆ چوارشەممە 11ـی ئایاری 2022، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی و ورددا، هێزەکانی لیوای 51ـی پیادەی سەر بە فیرقەی 14 لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، تونێلێکیان لە چیای گڕاو تەقاندووەتەوە، کە 9 چەکداری داعشی لە ناودابووە و سەرجەمیان لەو ئۆپەراسیۆنەدا کوژراون." 
 
بەگوێرەی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئەو چەکدارانەی داعش رۆژی 14ـی مانگی نیسانی رابردوو، بەشداربوون لە هێرشکردنە سەر خاڵێکی لیوای 96ـی فرقەی 14ـی سوپای عێراقی. 

ئاشکراشیانکردووە، هێزە ئەمنییەکان چەند ئەندامێکی داعشیان ناسیووەتەوە لە ناویاندا کەسێک کە نازناوەکەی 'ئەبو عومەر'ـە، لە فیرقەی نەهاوەند و هەروەها یەکێکی دیکە کە بە 'ئەبو سەفییە' ناسراوە.


PM:01:58:11/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 4152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت