نرخی بتکۆین بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی


وێستگه‌نیوزـ

دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین بەڕێژەی 9.8٪ بەهاکەی لەدەستدا و نرخی یەک بتکۆین بە 30 هەزار و 724 دۆلار مامەڵەی پێدەکرێت، ئەمەش نزمترین کە ئاستە لە سەرەتای 2021ەوە تا ئێستا تۆماری کردبێت.


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لە پێنجەمین گەڕیدا لەسەر یەک دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەهاکەی دابەزی و یەک دراو بە 30 هەزار و 331 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە نوێترین نرخیشیدا لە نێوان هەڵکشان و داکشانی بەهاکەیدا، دواجار نرخی یەک بتکۆین لە 30 هەزار و724 دۆلار جێگیر بوو، بەمەش بە رێژەی 9.8٪ بەهاکەی لەدەستداوە.

ئاژانسی رۆیتەرز ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمەش نزمترین ئاستە کە دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین لە سەرەتای 2021ەوە تا ئێستا تۆماری کردبێت.

رۆیتەرز ئەوەشی ئاشکرا کردووە، هۆکاری دابەزینی بەهای بتکۆین دەگەڕێتەوە بۆ ترسی ئەگەری گرتنە بەری سیاسەتی توندی نەختینەیی لەلایەن ئەنجومەنی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکی "بانکی ناوەندی ئەمریکی" ەوە.

پێشتر، دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین لەسەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵەوە نیوەی بەهاکەی لەدەستدا دوای ئەوەی بەرزترین ئاستی خۆی تۆمار کردبوو و نرخی هەر دراوێک گەیشتبووە 69 هەزار دۆلار لەمانگی تشرینی دووەمی 2021دا.

هەروەها، دراوی ئەلیکترۆنی ئیسیر کە دووەم گەورەترین دراوە لە جیهاندا بەهاکەی دابەزی و لە ئێستادا نرخی هەر دراوێک بە دوو هەزار و 245 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەمەش نزمترین ئاستە لە سەرەتای کانونی دووەمی ئەمساڵەوە تۆماری کردبێت.

بتکۆین بریتیە لە ژمارە و نرخ و هێندی بەشە هەژمارێکی ئینتەرنێت کە دەتوانرێت لەگەڵ بەشە هەژمارێکی تری هاوشێوەی مامەڵە و ئاڵوگۆڕی نرخ و کڕین و فرۆشتن بکات.


AM:09:21:10/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو