ئهندامێكی شاندی شهنگال بۆ بهغدا: كازمی بهڵێنی دا ههرچی زوه هێزه چهكدارهكان له شهنگال دهربكات
وێستگه نیوزـ
ئەمڕۆ شاندێک لە دانیشتوانی شەنگال و دەوروبەری سەردانی مستەفا کازم، سهرك وهزیرانی عێراقیان لەبەغدا کرد بۆ باسکردنی دۆخی ناوچەکەیان دوای روداوەکانی کۆتایی نیسانی رابردوو و سەرەتای ئایاری 2022، کە پێکدادانی نێوان هێزەکانی یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال و هێزەکانی سوپای عێراق، دۆخی قەزاکەی ئاڵۆزکرد و بەوهۆیەوە زیاتر لە 11 هەزار کەس ئاوارەبوون.
حسێن ناسر رەشۆ، ئەندامی شاندهكه به كهناڵی روداوی راگەیاند: "سەردانێکی بەرهەمداربوو، ئێمە چەند داواکارییەکمان لە مستەفا کازمی کرد، لەوانە چوونە دەرەوەی هەموو هێزە چەکدارە نافەرمییەکان، هەروەها دامەزراندنی بەپەلەی بەرپرسانی یەکە کارگێڕییەکان، نەهێشتنی دیمەنی بوونی دوو بەرپرس بۆ یەکە کارگێڕییەکان و فەرمانگەکان، رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هەموو هێزە ئێزدییەکان لەچوارچێوەی سوپای پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق، لەگەڵ داواکاریی ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و کردنەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی ئەمدواییە."
"مستەفا کازمی وتی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی شەنگال ئارام بێت. هەموو هێزە نافەرمییەکان لە شەنگال دەردەکرێن بەبێ ئەوەی کاتێک بۆ ئەوە دیاری بکات".بۆ وهڵامی داواكارییهكانیان كازمی وای به شاندهكه وتوه.
بهوتهی حسێن رهشۆ، كازمی بەڵێنیشی داوه لە نزیکترین دەرفەتدا سەردانی شەنگال بکات و سندوقی ئاوەدانکردنەوەی شەنگال بەزووترین کات دەستبەکار دەبێت بۆ ئەوەی هەڵمەتێکی ئاوەدانکردنەوە دەستپێبکات، بهڵێنی ئهوهشی دا كه بایەخی زیاتر بە شەنگال بدرێت و لێکۆڵینەوە لەو رووداوانەی ئەمدواییە بکات، هەروەها زۆر جەختی لەسەر گەڕانەوەی ئاوارەکان کردەوە.
دوای سهردانی شاندهكهش نوسینگەی میدیایی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیهنراوێکی بڵاوکردەوە و لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق گوێی لە روونکردنەوەیەک گرت لەبارەی دۆخی ئەمنی و گوزەران لە قەزاکە و ئەو ئاستەنگ و ئاڵنگەرییانەی، کە دانیشتووانی قەزاکە رووبەڕووی دەبنەوە، لەگەڵ گوێگرتن لەگرنگترین داواکارییەکانی شاندەکە، بەمەبەستی بەرقەرارکردنی تەواوەتی ئاسایش و رەخساندنی سەقامگیریی لە قەزاکە و کازمی گوتی، دوو جار سەردانی قەزای شەنگالی کردووە، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە گرنگترین پێویستی و کێشەکانی قەزاکە.
"سەرۆک وەزیرانی عێراق دوپاتیکردەوە، لە گرنگی بەرقەرارکردنی سەقامگیریی و پشتیوانیکردن لایەنەکانی ژیانی ئاسایی و جموجۆڵی ئابوریی و کۆمەڵایەتی دانیشتوانی قەزای شەنگال و دەرفەت نەدان بە پاشماوەکانی تیرۆر ." راگهیهندراوهكه وا دهڵێت.
لە 1ی تشرینی یهكهمی 2020 حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق رێککەوتننامەیێکیان واژۆکرد، بەوەی دوو هەزار و 500 کەسی خەڵکی شەنگال وەک پۆلیس دابمەزێن و پاراستنی ئاسایشی شەنگال و یەکە ئیداریەکانییان رادەست بکرێت و سەرجەم ھێزەکانی دیکە لە شەنگال دەربچن.
PM:11:27:09/05/2022
ئهم بابهته 2464
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت