ئۆکرانیا: رووسیا لە ناوچەی لوهانسک 60 هاوڵاتی سڤیلی کۆمەڵکوژ کرد
وێستگەنیوز_
له ناوچه‌ی لوهانسك له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته 90 كه‌س له‌ترسی بۆردومانكردن په‌نایان بۆ باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك بردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه بۆردومان كران و ته‌نیا 30 كه‌سیان له‌ژێر داروبه‌ردی رووخاوی باڵه‌خانه‌كه رزگار كران و ئه‌وانه‌ی دیكه كۆمه‌ڵكوژ كران.
بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان و لە زاری بەرپرسانی ئۆکرانیاوە، لە ئێستادا ئۆكرانییه‌كان چاویان له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و 60 كه‌سه‌یه، كه به مووشه‌كی رووسی كرانه ئامانج و كه‌وتنه ژێر باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك، ئه‌وان له‌وێ له ترسی بۆردومانه‌كانی سوپای رووسیا خۆیان حه‌شاردابوو.
- هاوکات لای خۆیەوە، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له كۆبوونه‌وه‌ی "G7" رایگه‌یاند، "له گوندی بیلۆگۆریڤا له‌ناوچه‌ی لوهانسك به بۆمبێكی رووسیا 60 هاووڵاتی سڤیل كرانه ئامانج".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئه‌و خه‌ڵكه له ترسی مووشه‌كبارانكردنی سوپای رووسیان خۆیان له قوتابخانه‌یه‌ك حه‌شاردابوو بەڵام رووسیا هەموویانی کۆمەڵکوژ کردووە."
لە لایەکی دیکەوە، سێرگی گایدای، سەرۆکی شارەوانی ئەو ناوچەیە ئاشكرای كرد، تا ئێستا ناوچه‌كه‌یان رووبه‌ڕووی مووشكبارانكردن ده‌بێته‌وه، بۆیه رزگاركردنی قوربانییه‌كان ئه‌سته‌م بووه.
AM:11:04:09/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت