چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: چه‌ندین په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ په‌یوه‌ندییان پێوه‌ كردین


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعه‌كان له‌ عێراق ئاشكرایكرد كه‌ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ هاتونه‌ته‌ ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان و ئێستا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بووه‌ به‌ 170 پەرلەمانتارن.

توركی عەتبی، سەركردە لە چێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، "لێكتێگەیشتنی ئەرێنی ژمارەی كورسییەكانی هاوپەیمانێتییەكەمانی زیادكردووە بۆ 170 كورسی”.

وتیشی: لە دوو هەفتەی ڕابردوودا دیدار و گفتوگۆیان لەگەڵ لایەنەكاندا هەبووە و چەندین پەرلەمانتاری سەربەخۆ پەیوەندییان بە ڕیزەكانی چێوەی هەماهەنگییەوە كردووە بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەت.

 "لە ڕۆژانی داهاتوودا هەواڵی دڵخۆشكەر و چاوەڕواننەكراو بەڕێوەیە و چەند پەرلەمانتارێكی سەربەخۆی تر دێنە ناو چێوەی هەماهەنگییەوە”، عه‌تبی وای وت.


PM:08:53:08/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو