راوێژکارێکی کازمی: حكومەت بۆی نییە بریارەکەی دادگا هەڵبوەشێنێتەوە یان جێبەجێی نەکات


وێستگەنیوز_

هەیسەم جبووری، راوێژکاری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەت و پەرلەمانی عێراق مافی ئەوەیان نییە بڕیاری دادگای فیدراڵی وڵات لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێننەوە یان جێبەجێی نەکەن.
 
هەیسەم جبووری، راوێژکاری تەکنیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق، شەوی رابردوو لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، "بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری کۆتایین و دەبێ جێبەجێ بکرێن، بۆیە حکومەت و پەرلەمانی عێراق مافی ئەوەیان نییە بڕیاری دادگای فیدراڵیی وڵات لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێننەوە یان جێبەجێی نەکەن."

ئاماژە بەوەش دەکات، "لەژێر رۆشنایی ئەمە دەبێ حکومەتی فیدراڵیی عێراق دەست بە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بکات، نەک ئەگەری جێبەجێکردنی یان جێبەجێنەکردنی تاوتوێ بکات".
 
ئەو راوێژکارەی کازمی دەشڵێت، "رێکاری جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە نەوتی هەرێمی کوردستان، دەکرێت لەڕێگەی دەرکردنی یاسای نەوت و گازەوە بێت یان لەڕێگەی دانانی بڕگەیەک لە یاسای بودجە تایبەت بەم بابەتە بێت، بەڵام دەزانم لە روانگەی بودجەکانی ساڵانی رابردووەوە یاسای بودجە بە تەنیا ناتوانێ ئەم بابەتە چارە بکات، چونکە یاساکانی بودجە بەشێوەیەکی راست جێبەجێ نەدەکران، تەنانەت ئەمجارە ناتوانرێ بودجە بێ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگا پەسەند بکرێت".
 
ئەمە پاش ئەوەدێت کە دوێنێ شەممە 8ی ئایار، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق وتی، "دیارە ئێمە بەرەو جێبەجێکردنی دەقی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی تایبەت بە نەوت و گازی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان دەچین، چونکە دەستپێشخەری و نەرمی نواندن و ویستی دروستکردنەوەی متمانە و چارەکردنی پرسەکانی رابردوو ئەنجامیان نەبوو".


PM:12:53:08/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 3688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو