سەرکردەیەکی سەرایا سەلام کوژرا
عەباس دینار شوەیلی
وێستگهنیوزـ
لە باشووری عیراق سەرکردەیەکی چەکدارانی سەرایا سەلامی سەر بە رەوتی سەدر له لایهن كهسانی نهناسراوهوه کوژرا.
بهپێی لێدوانی سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ میدیاكانی عیراق، سەرکردەیەکی چەکدارانی سەرایا سەلام بە ناوی عەباس دینار شوەیلی، لە ناوچەی حوسێنییەی سەنتەری شاری عەمارەی ناوەندی پارێزگای میسان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە پارێزگای میسان دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و کوژرا.
ههروهك ئاشكرای كردووه: بە گوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان شوەیلی بەهۆکاری کێشەیەکی پێشووی لەگەڵ گرووپێکی دیکەی چەکداری له ناو عەمارە کوژراوە.
ئەمە یەکەم حاڵەتی کوشتنی بەرپرسانی گرووپە چەکدارەکانی لایەنە شیعەکان نییە لەو شارە، پێشتریش بەهۆی ناکۆکییە سیاسیی و سەربازییەکانەوە چەند حاڵەتێکی دیکە روویانداوە.
AM:08:30:08/05/2022
ئهم بابهته 3972
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت